Shop
-
grid
-
list
Showing all 6 results
- grid
- list
Showing all 6 results
- desktop-columns-3 tablet-columns-2 mobile-columns-1
-
-
Location: ئێران
Funding Goal: 70,000,000 تومان
یارمەتی:102,831,700 تومان
Funded percent: 100 %
Date expired
داواکاریی یارمەتی بۆ کڕینی ئیمکاناتی پێویست بۆ نەخۆشە کۆڕۆناییەکان
Availability: In stockOut of stock
داواکاریی یارمەتی بۆ کڕینی ئیمکاناتی پێویست بۆ نەخۆشە کۆڕۆناییەکان
هەروەک دەزانن پەتای کۆڕۆنا دۆخێکی ئەستەمی لە زۆربەی شارەکانی کوردەواری ساز کردووە. زۆربەی نەخۆشخانەکان بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی گونجاو، وەکوو دەستگای بەرهەمهێنانی ئۆکسیجێن، پاڵسئۆکسیمەتر، و هتد، ناتوانن وەک پێویستە بە نەخۆشەکان ڕابگەن و دەرمانیان بکەن. ئەمە سەرەڕای هەوڵ و تێکۆشانی پزیشکان و پەرستارانی دڵسۆزی شارەکانە. لە ئاکامدا، بەداخەوە، ڕێژەی کوژراوەکان بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە لە زۆربەی شارەکان ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، کە لەوانەیە دۆست و خزمی هەموومانی تێدا بێت.
ئێمە، تاقمێک لە خوێندکارانی کوردی دەروڵات و ناووڵات، بڕیارمان داوە بۆ یارمەتیدانی نەخۆشخانەکان بۆ کڕینی کەلوپەلی پێویست بۆ دەرمانی نەخۆشە کۆڕۆناییەکان، یارمەتی ئابووری کۆ بکەینەوە. یارمەتییەکانی دەروڵات لە ڕێگەی ڕێکخراوەیەکی خێرخوازانەوە (بنیاد حامیان کودک – Child Advocates Foundation LTD) دەنێردرێتەوە بۆ ناووڵات. ڕێکخراوەی (بنیاد حامیان کودک) ڕێکخراوەیەکی خێرخوازانەی ڕێجیستێرکراو لە وڵاتی ئۆستڕاڵیایە کە ئەرکی سەرەکیی ئەو کۆکردنەوەی یارمەتیی ئابووریی بۆ مناڵانێکە کە لە دۆخێکی ئەستەمدا ژیان دەبەنە سەر. ئەم ڕێکخراوەیە بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئەم کەمپەینە و ناردنەوەی یارمەتییەکان بۆ ناووڵات یارمەتیدەرمان دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ڕێکخراوەیە، تکایە چاو لەم لینکانە بکەن:
https://www.acnc.gov.au/charity/bd4b2fba1964d3e2b2be9749a63f1a21
https://instagram.com/childadvocatesfoundation.farsiلە ناو وڵات، بە یارمەتی ڕێکخراوەیەکی خێرخوازانەی تر دەستگای بەرهەمهێنانی ئۆکسیجێن، پاڵسئۆکسیمەتر، و هتد بە نرخی گونجاو دەکڕدرێت و بە ناو نەخۆشخانەکاندا دابەش دەکرێت.
گوزارشی ڕوونی ڕێژەی یارمەتی کۆکراوە و شێوازی سەرفکردنی یارمەتییەکان دەخرێتە بەردەستی دۆستان.
-
هەڵمەتی دانانی کتێبخانە لە گوندی ساروقامیش
Availability: In stockOut of stock
دانانی کتێبخانە لە گوندەکان
ئامانجی فێرگەی کوردیی مامۆستا زیرەککورتەمێژوویەک:
دانانی کتێبخانە لە گوندەکانی:
– زاواکێو ساڵی 1396
– گوێگجەلی ساڵی 1395
– خوڕخوڕە ساڵی 1396
– وەتەمیش ساڵی 1398
– دانانی کتێبخانە لە خانەی بووستان(مناڵانی بێسەرپەرشت)ی بۆکان– دانانی کلاسی کوردی لە گوندەکانی:
– گوڵۆڵان ساڵی 1389
– یاغیان ساڵی 1391
– ئاغووتمان ساڵی 1392
– داشبەند ساڵی 1393
– سڵامەت ساڵی 1395
– زاواکێو ساڵی 1395
– خوڕخوڕە ساڵی 1395
– ساردەکوێستان ساڵی 1395
– زێڕاندۆڵ ساڵی 1395
– گوێگجەلی ساڵی 1395
– سەرا ساڵی 1397
– قۆزلوێ ساڵی 1397
– شێخچۆپان ساڵی 1397
– سەرا ساڵی 1398
– سڵێمانکەندی ساڵی 1398
– کانیدرێژ ساڵی 1398دانانی کتێبخانەی نوێ بە هاوکاریی هەمووان:
لە مانگی 7ی ساڵی 1398 دانانی کتێبخانە لە گوندی ساروقامیش (دێی مامۆستا ئاسۆ)
بۆ بەشداری لەم ئەرکە پیرۆزەدا، دەتوانن لەم ڕێگەوە هاوکاری بکەن.هاوکارییەکان بۆ کڕینی ئەم شتانە بەکار دەچن:
– کتێب و گۆڤار
– کۆمپیوتەر
– کورسی
– وایتبۆڕد
– لێنووسکاتی هاوکاری: تا 25ی مانگی 7(ڕەزبەری 1398)