داواکاریی یارمەتی بۆ کڕینی ئیمکاناتی پێویست بۆ نەخۆشە کۆڕۆناییەکان
70,000,000 تومان
ئامانجی یارمەتییەکان-
100,400,000 تومان
بڕی یارمەتیدراو - 0 ڕۆژ ماوە
-
ڕێکەوتی کۆتایی
بۆ کۆتایی پڕۆژە
چیرۆکی پڕۆژە
داواکاریی یارمەتی بۆ کڕینی ئیمکاناتی پێویست بۆ نەخۆشە کۆڕۆناییەکان
هەروەک دەزانن پەتای کۆڕۆنا دۆخێکی ئەستەمی لە زۆربەی شارەکانی کوردەواری ساز کردووە. زۆربەی نەخۆشخانەکان بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی گونجاو، وەکوو دەستگای بەرهەمهێنانی ئۆکسیجێن، پاڵسئۆکسیمەتر، و هتد، ناتوانن وەک پێویستە بە نەخۆشەکان ڕابگەن و دەرمانیان بکەن. ئەمە سەرەڕای هەوڵ و تێکۆشانی پزیشکان و پەرستارانی دڵسۆزی شارەکانە. لە ئاکامدا، بەداخەوە، ڕێژەی کوژراوەکان بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە لە زۆربەی شارەکان ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، کە لەوانەیە دۆست و خزمی هەموومانی تێدا بێت.
ئێمە، تاقمێک لە خوێندکارانی کوردی دەروڵات و ناووڵات، بڕیارمان داوە بۆ یارمەتیدانی نەخۆشخانەکان بۆ کڕینی کەلوپەلی پێویست بۆ دەرمانی نەخۆشە کۆڕۆناییەکان، یارمەتی ئابووری کۆ بکەینەوە. یارمەتییەکانی دەروڵات لە ڕێگەی ڕێکخراوەیەکی خێرخوازانەوە (بنیاد حامیان کودک – Child Advocates Foundation LTD) دەنێردرێتەوە بۆ ناووڵات. ڕێکخراوەی (بنیاد حامیان کودک) ڕێکخراوەیەکی خێرخوازانەی ڕێجیستێرکراو لە وڵاتی ئۆستڕاڵیایە کە ئەرکی سەرەکیی ئەو کۆکردنەوەی یارمەتیی ئابووریی بۆ مناڵانێکە کە لە دۆخێکی ئەستەمدا ژیان دەبەنە سەر. ئەم ڕێکخراوەیە بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئەم کەمپەینە و ناردنەوەی یارمەتییەکان بۆ ناووڵات یارمەتیدەرمان دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ڕێکخراوەیە، تکایە چاو لەم لینکانە بکەن:
https://www.acnc.gov.au/charity/bd4b2fba1964d3e2b2be9749a63f1a21
https://instagram.com/childadvocatesfoundation.farsi
لە ناو وڵات، بە یارمەتی ڕێکخراوەیەکی خێرخوازانەی تر دەستگای بەرهەمهێنانی ئۆکسیجێن، پاڵسئۆکسیمەتر، و هتد بە نرخی گونجاو دەکڕدرێت و بە ناو نەخۆشخانەکاندا دابەش دەکرێت.
گوزارشی ڕوونی ڕێژەی یارمەتی کۆکراوە و شێوازی سەرفکردنی یارمەتییەکان دەخرێتە بەردەستی دۆستان.
ناو | بڕی یارمەتی | ڕێکەوت |
---|---|---|
ئەرسەلان | 50,000 تومان | November 24, 2020 |
ڕەزا سووری | 50,000 تومان | November 21, 2020 |
نەناسراو | 100,000 تومان | November 20, 2020 |
فەرانەک | 200,000 تومان | November 16, 2020 |
پاڵپشتیی دەرەوەی ئێران | 100,000,000 تومان | November 02, 2020 |
لێدوانەکان
هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.