کتێبی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی

لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی سێبەر

  • 10,000,000 تومان

    ئامانجی یارمەتییەکان
  • تومان

    بڕی یارمەتیدراو
  • 25 ڕۆژ ماوە
  • ڕێکەوتی کۆتایی

    بۆ کۆتایی پڕۆژە
ڕێژەی یارمەتی :
0%
Minimum amount is تومان1000 Maximum amount is تومان
تومان
, ئێران

چیرۆکی پڕۆژە

با بەرەی نوێ ئەمە بزانن زمانی کوردی:
زمانی چیرۆک، شێعر، گۆرانی، ڕۆمان، هەواڵ، مێژوو، بیرکاری، پزیشکی و سەرجەم زانست و توێژەکانە وا دێنە کوتن و نووسین!

کتێبی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی
بۆ منداڵانی ۳ تا ۶ی سەرەتایی

ئەم کتێبە دەسکەوتی پتر لە دە ساڵ ئەزموونی وانەوێژیی کوردی و هەروەها خوێندنەوە و وتنەوەی دەیان کتێبی ڕێنووسی کوردییە کە دوای دوو ساڵ کارلەسەرکردن بە لیژنەیەکی پسپۆڕەوە، هاتووەتە بەر دەستی منداڵانی هاوزمانمان.

جێی شانازییە کە لەم بارودۆخە نالەبارەدا، کە هیچ ئۆرگان و بەرپرسێک ئاوڕ لە زمان و وێژەی کوردی ناداتەوە و وەک زمانێکی بەکارنەهاتوو سەیری دەکەن، چەند دڵسۆز و لەخۆبردوو دەستیان داوەتە ئەم ئەرکە و لە ناخی دڵ و مێشکەوە لە ئەستۆیان گرتووە.

پێویستە ئەمە بزانرێت کە زمانی کوردی پتر لە هەشت‌هەزار ساڵ لەمەو پێش پێی نووسراوە و پتر لە دوازدە هەزار ساڵ لەمەوبەر حکوومەتی پێ‌کراوە؛ واتە جێی شانازییە کە ئێمەی کورد، لەسەر گەنجینەیەکی کەونارای مرۆڤ دانیشتووین و بە ئەو پەڕی ڕێزەوە شانازیی پێوە دەکەین.

بۆ زانیاریتان، ناوەڕۆکی ئەم کتێبە بەم چەشنەیە:
ـ ناساندنی پیتەکانی ئەلفوبێی ڕێنووسی کوردی
ـ شێعری هەست‌بزوێن و دڵڕفێنی منداڵانە
ـ چیرۆکی شیرینی فۆلکلۆر
– بەشی زانستی
ـ پڕۆڤە و ڕاهێنان بۆ فێرخوازان
ـ نەخش و نگاری پسپۆڕانە و ستانداڕدی منداڵان
ـ ۴۵ لاپەڕە و تەواو ڕەنگی، سایزی A4

لە ئەنجامی ئەم پڕۆژەدا:

** ١٠٠ دانە کتێب بێبەرامبەر دەدرێت بە کەسانی نەدار (وەک مناڵانی بە‌سەرپەرشتی بۆکان و…)

پلانەکان:

١- دانی هەر چەندە بڕە پارە کە پێتان خۆشە وەک یارمەتی

٢- هەڵبژاردنی پەکەیجی ۴٠ هەزاری (بەرگێک کتێب + نامەی دەستخۆشی)

٣- دانی ۵٠٠ هەزارتمەن  ( ٢٠ بەرگ کتێب + نامەی دەستخۆشی)

۴- دانی یەک ملیۆن تمەن (۴٠ بەرگ کتێب + نامەی دەستخۆشی + تۆمارکردنی ناو وەک پاڵپشتی کتێبەکە لەسەر کتێبەکە)

خەڵاتەکان

40,000 تومان

بە هەڵبژاردنی ئەم پەکەیجە: بەرگێک کتێب + نامەی دەستخۆشی
0 پاڵپشت
100خەڵات ماوە

لێدوانەکان

هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.

یەکەم کەس بە کە لێدوان دادەنێت بۆ “کتێبی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی”

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *