پاڵپشتیی پرۆژەی هۆژبین

لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی سێبەر

  • تومان

    ئامانجی یارمەتییەکان
  • تومان

    بڕی یارمەتیدراو
  • Campaign Never Ends

    بۆ کۆتایی پڕۆژە
ڕێژەی یارمەتی :
0%
Minimum amount is تومان1000 Maximum amount is تومان
تومان
, ئێران

چیرۆکی پڕۆژە

هۆژبین چییە؟

ھۆژبین پڕۆژەیەکی میدیایی ڕێکخراوەی ھۆژانە کە هەوڵ دەدات سەرنجڕاکێشترین و ورووژێنەرترین بابەتەکانی جیهان لە ڕوانگەی زانستەوە و لەڕێی ڤیدیۆوە بهێنێتە ناو ماڵی کۆمەڵگەی کوردستان.

لە ئێستادا پڕۆژەی هۆژبین تا ڕادەیەکی زۆر خۆبەخشانەیە بەڵام بۆ بەردەوامی، بڵاوکردنەوە و تەبلیغی هۆژبین لە سۆشیاڵ میدیایی کوردیدا، قەرەبوو کردنی (جوبران کردنی) بەشێکی بچکۆلەی تێکۆشانی بێژەران و ئیدیتۆری دەنگ و ڤیدیۆ پێویست بە لانیکەم مانگی پێنج ملیۆن تمەن هەیە. هەروەها بۆ کڕینی پێداویستییەکانی دەستەی بێژەران، دیزاینی لۆگۆموشێن، تیزێر و… بۆ ۶ مانگێک پێویستمان بە دە ملیۆن تەمەن هەیە.
پارەی تێچووی شەش مانگە دەکاتە ۴۰ ملیۆن تەمەن.

بۆ ساز کردنی ڤیدیۆی سەربەخۆ لە هۆژبین پێویستمان بە یارمەتییەکی زیاترە. ئەگەر بڕی پارەی مانگانە لە هەشت ملیۆن تێپەڕ ببێت، دەتوانین هۆژبین بە ستایلێکی نوێ و تەواو سەربەخۆ دروست کەین و گۆڤاری ڤیدیۆیی هۆژبین بە فەرمی لە دایک دەبێت.

ئێستا هۆژبین بە هاوکاری هاژە بڵاو دەبێتەوە و هەزاران بینەری هەیە. بۆ ئەو پاڵپشتانەی کە زیاتر لە ۱ ملیۆن تمەن تەرخان دەکەن بۆ یەک ئاڵقەی هۆژبین، تەبلیغ دەکرێت و لۆگۆ کۆمپانیاکەیان وەک سپۆنسەر لێ دەدرێت.
ناوی ئەو بەڕێزانەش کە وەک تاکە کەس یارمەتی دەدەن، دوای ڕاوێژ لەگەڵ خۆیان دەنووسرێت.

نموونەیەک ڤیدیۆ لە پێگەی هەواڵنێریی هاژە: https://t.me/HajeNews/98335

خەڵاتەکان

1,000,000 تومان

بۆ ئەو پاڵپشتانەی کە زیاتر لە ۱ ملیۆن تمەن تەرخان دەکەن بۆ یەک ئاڵقەی هۆژبین، تەبلیغ دەکرێت و لۆگۆ کۆمپانیاکەیان وەک سپۆنسەر لێ دەدرێت. ناوی ئەو بەڕێزانەش کە وەک تاکە کەس یارمەتی دەدەن، دوای ڕاوێژ لەگەڵ خۆیان دەنووسرێت.
0 پاڵپشت

لێدوانەکان

هێشتا لێدوانێک نەنووسراوە.

یەکەم کەس بە کە لێدوان دادەنێت بۆ “پاڵپشتیی پرۆژەی هۆژبین”

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *