پرسیارە باوەکان

لەم پەڕەدا پرسیارە باوەکان باس دەکرێت.

سێبەر چییە و چۆن کار دەکات؟

سێبەر جێگایەکە بۆ ئەوەی بۆ پڕۆژەگەلی تایبەت پشتیوانی و یارمەتیی ئابووری کۆ بکرێتە. شێوازی کاریی سێبەر بە شێوەی crowdfudingە. ئەو کەسانەی دەیانەوێت کە پاڵپشتی بکەن بە ئیشتیای خۆیان پارە دەدەن، بۆ نموونە بەکارهێنەرێک ۵٠٠ تمەن یان ١٠٠٠تمەن دەدات و بەکارهێنەرێکی تر ١٠٠هەزار یان بەرەوسەرتر.

ئایا پاڵپشت دەتوانێت ئەو یارمەتییەی کردوویەتی وەربگرێتەوە؟

نا، ئەو بابەتە ناکرێت.

چون دەتوانین لە دەرەوەی ئێران یارمەتیی پڕۆژەکان بدەین؟

بۆ زانیاریی زیاتر ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بگرن.

ڕێکخراوەی هۆژان چییە؟

ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان کوردستان، ڕێکخراوەیەکە کە بە ژمارەی تۆمارکردنی(شماره ثبت) ۴۵ و ژمارەی ناسنامەی نەتەوەیی(شناسه ملی) 

دەتوانم ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆژە ببم؟

بەڵێ خاوەنی پڕۆژەکان دوای وەرگرتنی پاڵپشتییەکان پڕۆژەکان نوێ دەکەنەوە و ڕاپۆرتی کارەکان دەنووسن.

شێوازەکانی دانی پارە چۆنە؟

دانی پارە بۆ کەسانێکە کە یان کارتی بانکی بە تێپەڕوشەی(ڕەمزی) دووەمیان یان کیفی پووڵی جیرینگیان هەیە.

چۆن بزانم کە یارمەتییەکان دەگاتە دەست ئەو کەسانەی پێویستیانە؟

ئێمە وەک ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگی هۆژان لە سێبەردا تەنها کاری ناردنی پارەکە بۆ بەڕێوەبەری پڕۆژە ئەنجام دەدەین.(ئەڵبەت ۵%ی پارەی کۆکراوە بۆ تێچووەکانی سێبەرە و سێبەر هەڵیدەگرێت.) هەر کەسێک ناتوانێت لە سێبەردا پڕۆژە دابنێت و ئەو پڕۆژانەی دادەنرێن، خاوەنیەتیی پڕۆژەکە دیاریکراو و بڕوا پێکراوە.
بۆ هەر پڕۆژەیەک، لە قۆناخەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆژەکە گوزارشی تایبەتی بۆ پاڵپشتەکان ئامادە دەکرێت و لە پەڕەی پڕۆژەدا دادەنرێت.