لە دنیای سەرمایەداریی ئەمڕۆدا کە وەبەرهێنان قسەی یەکەم دەکات، شێوازەکانی دانانی سەرمایەش هاوکات لەگەڵ وەبەرهێنان و هەندێک جاریش خێراتر لەمە بۆ دابینکردنی ئاستی باڵای وەبەرهێنانەکان بەرەو پێش دەچن. هەر بۆیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شێواز و وشەگەلێکی تایبەت بەم بوارانەدا لە ناو دنیای ئابووری و وشەدانی ئابوورییەوە زیاد دەبێت. یەکێک لەم وشانە (crowdfunding)کڕاودفاندینگە کە لەم کورتە باسەدا ئاماژەی پێ دەکەین.
یارمەتیی ئابووریی جەماوەری یان کڕاودفاندینگ شێوازێکە بۆ زۆربوونی سەرمایە لە لایان هەوڵی کۆمەڵایەتی هاوڕێکان، بنەماڵە، کڕیارەکان و سەرمایەگوزارە تاکەکەسییەکان. لەم ڕێبازەدا، بە کۆمەڵێک لە مروڤەکان – بە شێوەی سەرهێڵ و لە لایان میدیا کۆمەڵایەتییەکان- هەوڵ دەدەن تا تۆڕەکانی خۆیان زۆرتر لەبەر چاو دانێن.
کڕاودفاندینگ شێوازێکە بۆ کۆکردنەوەی سەرمایە، کە بەشێکی زۆری خەڵک، لە بیرۆکە یا پلانێک پشتیوانی دەکات. بۆ ئەوەی بزانین کڕاودفاندینگ چییە با نموونەیەک بێنینەوە. وایدانێن داهێنەرێک بیهەوێت، بیرۆکەیەکی نوێ بەرهەم بهێنێت بەڵام پارەی تەواوی بۆ ئەو کارە پێ نییە. لێرەدا ئەو کەسە لەجیات پارە قەرزکردن و وام وەرگرتن و هەروەها وەرگرتنی سپۆنسەری ماڵی کە لە بەرهەمهێنانی بیرۆکەکەش دەستێوەردان دەکەن، لە شێوازی کڕاودفاندینگ یا کۆکردنەوەی سەرمایەی جەماوەری کەڵک وەردەگرن.
گرینگترین و سەرەتاییترین کارێک کە کڕاودفاندینگ دەیکا ئەوەیە کە بە تێچوویەکی کەم، یارمەتییەکی گەورە بە خولی ئابووری، هونەر و پیشەسازی وڵاتێک دەدات. لە هێندێک پرۆژەگەل، خاوەن هەڵمەت، دەرفەتی تایبەت بۆ پیشتیوانەکانی دەڕەخسێنێت. بۆ نموومە بەڵێنیان دەداتێ کە دوای بەرهەمهێنان، بەرهەمەکە بە نرخێکی کەمتر و بە مەرجی تایبەت بدات بە پیشتیوانەکانی.
کەوایە ئێوە دەتوانن هێرشی هەڵبژاردنەکانی خۆتان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەواڵنامە ئەلیکترۆنی و تەکتیکه بازاڕدۆزینەوه سەرهێڵەکان هاوبەش بکەن و پڕۆپاگاندا بکەن.
ئامادەکردن: فەریبا سەلامی