ڕێکخراوەی زیرەک، ڕێکخراوەیەک کە هەمیشە بۆ فەرهەنگ و هونەری کوردستان هەنگاوی هەڵناوە
بنکەی سەرەکیی ڕێکخراوەی فەرهەنگی هونەریی زیرەک لە شاری بۆکانە بەڵام هەوڵ و تێکۆشانە بێوچانەکانی لە زۆر شاری دەیکەش دەبینین. سەرپەرشتی ئەم ڕێکخراوەیە بە دەست خاتوونێکی هەست بەرز و تێکۆشەرە کە تەواوی کات و ژیانی خۆی بۆ بردنەسەری ئاستی فەرهەنگیی کوردستان تەرخان کردووە. خاتوو سووسەن حەسەنزادە وەک سەرپەرشتی ڕێکخراوەی زیرەک، ئەرکی وانەبێژیی زمانی کوردیی لە زۆر شار و گوند لەسەر شان بووە. بۆ فێرکاریی زمانی کوردی سەردانی گوندگەلێک کردووە کە ڕێگاوبانێکی وایان نەبووە. سەرەڕای سەختی زۆر لەم بوارەدا بەردەوام بووە و ئێستەش لە گوندەکانی بۆکان وانەی کوردی دەڵێتەوە.
چەند ساڵ لەمەوبەر بیرۆکەیەکی نایاب هاتە مێشکی ئەم خاتوونەوە، ئەویش دانانی کتێبخانەیەک بوو لە هەندێک لەو گوندانەی وا لەوێ وانەی کوردیی دەوتەوە. ئامانجی لە دانانی کتێبخانەکان بردنە سەری ئاستی خوێندنەوە و هاندانی خەڵک بۆ خوێندنەوە و بە تایبەتی خوێندنەوە بە زمانی کوردی بووە. تا ئێستە لە گوندەکانی زاواکێوە، خوڕخوڕە، وەتەمیش، گوێگجەلی و خانووی منداڵانی بێسەرپەرشتی بۆکان بووە.
لە درێژەی ئەم هەوڵ و تێکۆشانە بێوچانەدا، ئێستە دەیەوێت کتێبخانەیەک بۆ گوندی ساروقامیش ساز بکات. گوندی ساروقامیش لە شاری بۆکانە و زێدی مامۆستا ئاسۆ(سەعید نەجاڕی)یە.
ئەگەر ئێوەش پێتان خۆشە بەشداری ئەم هەوڵە پیرۆزە بن و یارمەتیدەری ئەم خاتوونە بن و شوێنپێیەکتان لە بردنە سەری ئاستی وشیاری و خوێندنەوەی گەلەکەمان بێت دەتوانن لە بەستەری ژێرەوە یارمەتیدەری دانانی ئەم کتێبخانەیە بن.
دانانی کتێبخانە لە گوندی ساروقامیش
یان ڕاستەوخۆ لێرەوە بە پێی ئەو بڕەی دیاریی دەکەن یارمەتی بدەن.