سەبارەت بە سێبەر

پلاتفۆڕمی سێبەر

یەکەم پلاتفۆڕمی یارمەتیی ئابووریی جەماوەری(crowdfunding) لە کوردستاندا
پێگەیەک بۆ پاڵپشتیکردن لە پڕۆژەکانی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

“لە ژێر چاودێری ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان کوردستان”

ئامانجی سێبەر

فێرکاری و پەروەردە
زانست
فەرهەنگ و هونەر
خێرخوازی
کار و ئایدیای نوێ(ستارتاپ)
خزمەتگوزاری و ئاوەدانی

شێوازی کاریی سێبەر

شێوازی کاریی ئەم پلاتفۆڕمە بە شێوەی crowdfuding (یارمەتیی ئابووریی جەماوەری)یە. بۆ نموونە بە ۵٠٠ تمەن و ۱۰۰۰ تمەن و یارمەتییە بچووکەکانمان دەتوانین هاوبەش بین لە بەڕێوەچوونی پڕۆژەی گەورە و پڕ بایەخ.

تۆش دەتوانیت بە پارەیەکی کەم هاوکاری سەرکەوتنی پڕۆژەیەکی گەورە بیت!